بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، سەبارەت بە پرسی ئێستای ئەفغانستان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەفغانستان لە نزیکەوە چاوەدێری دەکات و بەردەوام لەگەڵ هەموو لایەن و ڕەتە سیاسییەکان لە ئەفغانستان لە پێوەندیدایە.
خەتیب زادە درێژەی دا: ئێران وێرای بانگهێشتی هەموو لایەنەکان بەم کەم کردنەوەی توندوتیژی و خۆبواردن، ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانستانی ئارەزووی هاوبەشی خەڵکی ئەفغانستان و وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد.
ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین خەڵک و لایەنە جیاوازەکانیش لە هەلی کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان، بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی بەرپرسیار و وەڵامدەر کە ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگای ئەفغانستان بێت و پێوەندی دۆستانەی باشی هەبێت بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەفغانستان، ئەوپەڕی کەڵکیان وەربگرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە درێژەی دا: ئێران لە گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی هێز و پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیر پێشوازی دەکات و هیوادارە کە ئەنجومەنی هەماهەنگی پێک بێت بتوانێت ئاشتی لە ئەو وڵاتە زاڵ بکات.
Your Comment